پۆڵەتیک پریس
بە تۆمەتی ساختەکردنی پسوڵە لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی گۆڕان دەرچووە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت”جگە لە هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان چەند سیاسیەكیش لەم دۆسیەیەدان”.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان،بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند؛ ” بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەندامەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دەرچووە و جگە لەو، چەند سیاسیەکیش لەناو بابەتەكەدان و تۆمەتبارن”.
سهرچاوهكهی پۆڵەتیک پرێس دەڵێت” فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئهو ئهندامهی فراكسیۆنی بزوتنهوهی گۆڕان له ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی بە ماددەی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و تۆمەتبارە بە ساختەكردنی پسوڵە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان كە بەهاكەی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار
وتیشی:” لە ئێستادا بە دواداچوون دەستیپێکردووە و تۆمەتباران لە ژێرچاودێریدان، ئەو كەسانەشی لە ئێستادا دەستگیركراون چەند شۆفێرێکی بارهەڵگرن.
بڕیار بوو بۆ دەستگیركردنی ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان نوسراو ئاڕاستەی فرۆكەخانەی سلێمانی بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تاهیر عەبدوڵا،بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس ڕایگەیاند” تائێستا هیچ نوسراوێكمان بە دەستنەگەیشتووە،كە تایبەت بێت بەدەستگیرکردن و ڕێگری لە چوونەدەرەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی گۆڕان.
بەپیێ زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس پۆلیس چووهتهسهر ماڵی ئەو ئهندامەی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی لهسهر پشكی بزوتنهوهی گۆڕان، ویستویانه دهستگیری بكهن، بهڵام له ماڵ نهبووه.
هاوکات ئیسماعیل عەلی محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس وتی” ئەو ئەندامەی ئێمە بە هەموو جۆرێك ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و ئەم بابەتە دوورە لە راستیەوە.
وتیشی؛(م. ع) ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا و ئەستۆپاكی خۆی بسەلمێنێت.
بەپێی زانیارییەکان و ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، ئهو ئهندامهی بزوتنهوهی گۆڕان له ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی لهنێو گروپێكدایه كه ژمارهیان زۆره.