بافڵ تاڵەبانی: سەركەوتنی یەكێتی و گۆڕان سەركەوتنی كوردستانی بوونی كەركوكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ كۆبووەوە، داوایكرد لە مامۆستایانی زانكۆ سەرباری ئەركە پیرۆزەكەی خۆیان بەشداری گەرم و گوڕ بكەن لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی خوێندن و گرفتە پەروەردییەكان و پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لەكەركوك كراو هاوسەرۆك بە گرنگییەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و پێی راگەیاندن لای یەكێتی ئەكادیمییەكان و مامۆستایانی زانكۆ و خاوەن بڕوانامەكان رێزلێگیراون و خزمەتكردنتان بەئەركی خۆمان دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێكی دا بەئاڕاستەی خزمەتكردنی مامۆستایانی كەركوك.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان داوایكرد لە مامۆستایانی زانكۆ سەرباری ئەركە پیرۆزەكەی خۆیان بەشداری گەرم و گوڕ بكەن لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان و روونیكردەوە سەركەوتنی یەكێتی و گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا واتای سەركەوتنی گیانی پێكەوەژیان و كوردستانی بوونی كەركوكە، پارێزگاریكردنە لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكان.

           

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا