پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ئامارێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هەتا ئێستا زۆرترین رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە ئەمریکا و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە عێراق تۆمارکراوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، عێراق ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لەڕووی ژمارەی توشبوون و مردن بەهۆی کۆرۆنا بەجۆرێک هەتا ئێستا 593 هەزار و 541 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 12 هەزار و 800 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارەی ئاژانسی رۆیتەرز، هەتا ئێستا لە ئەمریکا نزیکەی 26 ملیۆن و 339 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 443 هەزار و 769 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2019 هەتا ئێستا، زیاتر لە 102 ملیۆن و 41 هەزار کەس لەسەر ئاستی جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حاڵەتەکانی مردنیش دوو ملیۆن و 201 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.