پۆڵهتیك پرێس
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سهردانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لهدیدارێكدا هەردوولا هاوڕابوون کە کورد لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی پێویستی بەیەکڕیزی هەیە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی کۆسرەت ڕەسول ئهمڕۆ ههینی 28ی ئایار، کۆسرەت ڕەسول سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لهشاری سلێمانی پێشوازی له فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكهی نوسینگهی راگهیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دیدارێكدا گفتوگۆ کراوه لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوكات هەردوولا هاوڕابوون کە کورد لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی پێویستی بەیەکڕیزی هەیە.