ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا ٨٣٨ توشبووی نوێ تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٧٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ٩ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا ٨٣٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەجۆرێک، ٢٠٦ کەس لە هەولێر، ٢٥٢ کەس لە سلێمانی، ٣٣٣ کەس لە دهۆک، ١٩ کەس لە هەڵەبجە و ٢٨ کەس لە گەرمیان توشبوون.

هاوکات، ٤٧٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە بەجۆرێک، ١٠٦ کەس لە هەولێر، ٢٩٦ کەس لە دهۆک، ٢٥ کەس لە گەرمیان، ٢٦ کەس لە سلێمانی و ٢٥ کەس لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک، هەشت کەس لە دهۆک، سێ کەس لە سلێمانی و یەک کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوودا، ٥٤ هەزار و ٣٨٧ کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٤ هەزار و ١٢٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا