یەکەم پارێزگای عێراق بەهۆی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانەی قەیرانەكان لە پارێزگای زیقار بڵاویكردەوە بە هۆی شەپۆلی سێیەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کاری فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لەپارێزگاکە رادەگیرێت و هاتوچۆش بۆ ماوەی هەفتەیەک قەدەغەدەكرێت.

ڕۆژی شەممە 26ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دا لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا لەعێراق ئەویش دوای توشبوونی رێژەیەكی زۆری هاوڵاتیان بەپەتاكە.

هاوكات داوای لەهاوڵاتیانكرد، پابەندی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن و سەردانی بنكەكانی كوتان بكەن.

لەلایەكی ترەوە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، خانەی قەیرانەكان لە پارێزگای زیقار، رایگەیاندووە، سەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا لە پارێزگای زیقاری عێراق دەركەوتووەو بەو هۆیەشەوە بڕیاردراوە دەوام لەسەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگاكە رابگیرێت و لەرۆژی دووشەممە 28ی حوزەیران بۆماوەی هەفتەیەك قەدەغەی هاتوچۆش رابگەیەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا