بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكە ساڵی حكومەتی عێراق ژمارەیەك بیر لە هەڵەبجە لێدەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەڵێت، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە حەوت بیر لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لێبدات، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی وشكە ساڵی، لە چوارچێوەی دروستكردنی ژمارەیەك بەنداویش لە عێراق، ناوچەی سازان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دیاریكراوە بۆ دروستكردنی یەكێك لە بەنداوەكان.

سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە سەردانێكی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی عێراق بۆ پارێزگای هەڵەبجە هاوكاری كردین بۆ نۆژەنكردنەوەی بیرەكانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشكە ساڵی ئاگادارمان كردن هەڵەبجە پێویستی بە چەند بیرێك هەیە، بە سوپاسەوە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە لێدانی چەند بیرێك لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە وتی : ئێستا لێدانی بیرەكان چوونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، بە دوو قۆناغ تەواودەكرێن، لە قۆناغی یەكەمدا سێ‌ بیر لە ناو شاری هەڵەبجە لێدەدرێن، لە قۆناغی دووەم چوار بیر لێدەدرێن، كە دوو بیریان لە ناوشاری هەڵەبجە دەبێت و دوو بیریان لە دەرەوەی شاری هەڵەبجە دەبێت.

روونیشیكردەوە، حكومەتی عێراق بە نیازە چەند بەنداوێك لە عێراق دروست بكات، منیش لەرێگەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقەوە داوام لێكردن هەوڵبدەن بەنداوێك لە سنوری هەڵەبجە دروست بكرێت، دوای ئەوەی تیمێك لە عێراقەوە هاتن ناوچەی سازانیان هەڵبژارد بۆ دروستكردنی ئەو بەنداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا