وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت عێراق كێشەی كورتهێنانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەیسەم جبورى، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، نەبووەتە مایەی چارەسەركردنی كورتهێنانی بوودجەی گشتیی 2021 ی عێراق.

هەیسەم جبوری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا وتی: لەگەڵ ئەوەی نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 75 دۆلار بەڵام نەبووەتە مایەی چارەسەركردنی كێشەی كورتهێنانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی بۆ ساڵی دارایی2021 پەسەند كرد كە كۆی گشتیی خەرجییەكانی بە 129 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و كورتهێنان تیایدا بە28 تریلیۆن دینار دیارییكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا