پۆڵه‌تیك پرێس:
خێزانێكی عێراقیی له شه‌ڕ و گرژییه‌كانی عێراق هه‌ڵاتن و به‌ئومێدی ژیانێكی ئاسووده چوونه ئه‌مریكا، به‌ڵام كوڕه‌كه‌یان له‌و وڵاته به 60 فیشه‌ك پێكرا و سه‌رئه‌نجام ڕۆژی پێنج شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا.
زولفه‌قار مه‌سیر، عێراقییه‌كی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ئه‌مریكا ده‌ژیا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن باندێكه‌وه له ویلایه‌تی پۆرتلاند هێرشیكرایه سه‌ر و زیاتر له 60 فیشه‌ك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه نرا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه پزیشكه‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی زولفه‌قاریان ڕاگه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه زولفه‌قار خرایه ژێر چاودێری چڕی پزیشكییه‌وه، سه‌رئه‌نجام له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا گیانی له‌ده‌ستدا، خێزانه‌كه‌ی زولفه‌قار بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان له‌وڵاته‌كه‌یان به‌خاك بسپێرن.
عه‌لا ئه‌دهه‌م، مامی زولفه‌قار كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “ئۆریگۆن لایف” كردووه ده‌ڵێت “ناتوانم بیربكه‌مه‌وه، من زۆر توڕه‌م، ئێمه ئه‌و هه‌موو ڕێگایه‌مان له عێراقه‌وه بۆ ئه‌مریكا بڕی له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاشتیدا، به‌ڵام لێره‌ی چیمان به‌سه‌رهات”.
پۆلیسی پۆرتلاند ده‌ڵێت، ڕووداوه‌كه بێمه‌به‌ست زولفه‌قار-ی كردووه‌ته ئامانج، بانده‌كه كه‌مینیان بۆ كه‌سێكی دیكه داناوه، له‌وكاته‌دا گه‌نجه عێراقییه‌كه له‌وێوه ڕه‌تبووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ شۆفێریی كردووه، بانده‌كه وایانزانیوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه چاوه‌ڕێیده‌كه‌ن بیكه‌نه ئامانج.