ئەمریكا فڕۆكەی B52 لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئەمریكا (SIT) ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی بۆمبهاوێژی بی 52Hی لەبنكەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە.

ناوەندەكە راشیگەیاند، دەستەی B – 52H ، كە بە هێزی ئاسمانی ئەمریكا ناسراوە لەبنكەی ئاسمانی مینۆت، لە 21 ی نۆڤەمبەردا ئەركێكی كورتمەوداو دوورمەودایان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبردووە، ئەوەش بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی و دڵنیاكردنەوەی هاوبەشی ئەمریكا و هاوپەیمانان .

هەروەها رایگەیاندووە، ئەم ئەركە بەردەوامە توانای سوپای ئەمریكا دەردەخات بۆ بڵاوكردنەوەی هێزی ئاسمانی لە هەر شوێنێكی جیهان لەماوەیەكی كورتدا و تێكەڵبوون بەئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەی ناوەندی بۆ یارمەتیدانی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی .

جێرگ گیولیۆ فەرماندەی هێزی ئاسمانی یووئێس 9 لەو بارەوە دەڵێت: ئەركی بۆمبهاوێژەكانی ئەمریكا، توانا بەهێز و هەمەجۆرەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكا دەخاتەڕوو، كە دەكرێت بەخێرایی لەناوچەی فەرماندەیی ناوەندی یوئێسدا دەستەبەر بكرێت.

هەروەها دەڵێت: ئەم ئەركانە یارمەتی دەستەی بۆمبهاوێژەكان دەدەن بۆ دەستنیشانكردنی ئەركی ئاسمانی‌و كۆنترۆڵكردن لەناوچەكەو رێگەیان پێدەدات لەگەڵ هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا هەماهەنگی بكەن.

دوایین فڕۆكەی بی 52ی بۆمبهاوێژی مەودا درێژی ئەمریكا لەسەرەتای ساڵی 2020 دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا