وردەكاری لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ۲۰۲۱ی پەسەندكردو بەپێی پڕۆژەیاساكەش باج خراوەتە سەر موچەی فەرمانبەران.

هەر بەپێی رۆژە یاساكە ئەو فەرمانبەرانەی تا 500 هەزار دینار موچەكەیەتی هیچی لێنابڕێت‌و ئەوانەی ۷٥۰ هەزار دیناریان هەیە 3.3% باجی دەخرێتە سەر واتا ۲٥۰۰۰ دیناری لێدەبڕێت.

هەروەها ئەوانەی موچەكەیان یەك ملیۆنێك دینارە 5%ی كۆی موچەكەیان لێدەبڕێت واتا 50 هەزار دینار‌و ئەوانەشی یەك ملیۆن و ٥۰۰ هەزار ۱۰٪ی لێدەبڕێت واتا ۱٥۰ هەزار دینار.

بەو پێیە بێت، تا بڕی موچە زیاتربێت پارەی زیاتری لێدەبڕدرێت، جگە لەوەش موچەی پەرلەمانتار و وەزیرەكان ۳۰٪ و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە ٤۰٪ دەبڕدرێت.

پڕۆژەكە لەسەر بنەمای هەناردەكردنی ٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دانراوە، كە ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستانە، یەك بەرمیل نەوت بە ٤۲ دۆلار خەمڵێنراوەو نرخی گۆڕینەوەی ١٠٠ دۆلاریش بە ١٤٥ هەزار دینار دیاری كراوە.

پشكی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی ١٢٫٦٧٪ دیاریكراوەو بەبودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان و سیادی نزیكەی ١٣ ترلیۆن‌و ٥٠٠ ملیار دینارە، لەبەرانبەردا دەبێت ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان ڕادەست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا