پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنااوە وڵاتی چین یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی دادەخات، کە ئەوەش فشاری بۆ سەر گواستنەوەی لۆجێستی لە جوڵەی دەریایی جیهاندا دروستکردووە.
بەرپرسی بەگەڕخستنی وێستگەی میشان دەڵێت، بەهۆی تووشبوونی کارمەندەکان بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە کارەکان وەستاون و بەندەرەکە داخراوە.
بەندەری “نینجبو چوشان” باشوری شانگهایەوەو 250 كیلۆمەتر لەشانگهایەوە دوورە، بەیەکێک لە گەورەترین بەندەرە سەرەکییەکانی چین دادەینرێت و لە ساڵی رابردوودا بە قەبارەی كاڵای هەناردەكراو لەوبەندەرەوە ملیارێک و 200 ملیۆن تۆن بووە.
داخستنی بەندەری “نینجبو چوشان” لەلایەن چینەوە لەكاتێكدا دێت زۆرینەی وڵاتانی جیهان چالاكییە بازرگانی و ئابورییەكانیان دەست پێكردووەتەوەو بەشێكی زۆری ئەو بەربەستانەیان لابردووە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دایان نابوو.