بەریتانیا وەك یەكەم وڵات ڤاكسینەكەی فایزەر بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لەم هەفتەیە دەست دەكەن بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی، كە وەك پێكوتەیەك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمهێنراوە.

بەم هەنگاوەش حكومەتی بەریتانیا دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان، كە ئەو ڤاكسینەی كۆمپانیای ڤایزەری بەكارهێناوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ژەمە یەكەمەكانی ڤاكسینەكە لەرۆژی سێ‌ شەممەوە بەكاردەهێنرێت، ئەوەش لەنەخۆشخانەكان‌و لەژێر چاودێری وردی پزیشكی.

هەر بەپێی سەرچاوەكان ڤاكسینەكە لەقۆناغی یەكەمدا بۆ كارمەندانی تەندروستی‌و بەتەمەن بەكاردەهێنرێت‌و دواتر تەواوی كۆمەڵگەی بەریتانی دەگرێتەوە.

هەینی رابردوو حكومەتی بەریتانیا ئەو ڤاكسینانەی پەسەند كرد، كە لەلایەن كۆمپانیاكانی فایزەرو مۆدێرنای ئەمریكی‌و زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی بەرهەمهێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا