جێگری بەڕێوەبەری گشتى تەندروستی سلێمانی: بەرزی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان فەشەلی کەرتى گشتییە

پۆلەتیک پرێس

جێگری بەڕێوەبەری گشتى تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەرزی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان فەشەلی ئیدارەدانی کەرتی گشتی و هەڵکردنی ئاڵای سپییە بۆ کەرتی تایبەت.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە بارەى دیاریکردنى نرخى مانەوەى نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان رایگەیاند، ”

“ئەو بڕبارە ئەوپەڕی فەشەلی ئیدارەدانی کەرتی گشتیە لە دابینکردن یان کۆنتڕۆڵکردنی باری تەندروستی و تەشەنەسەندنی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و تایبەتیش زۆنی زەرد.”

ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیارێکى لەوشێوەیە هیچ خزمەتێک بە فراوانکردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە کۆرۆنا ناکات، جگە لە جیاکاری چینایەتی هاوڵاتیان کەوتنە ژێر پێی خەڵکی نەدار، جگە لەوەش ئاڕاستەیەکی خراپە بۆ ساردکردنەوەی کارمەندانی کەرتی گشتی.

دەشڵێت، “ئەم جۆرە لە داهێنانە بەس لە قەد و باڵای ئەم جۆرە لە ئیدارە دەوەشێتەوە، کە نەتوانێت سادەترین خزمەتگوزاری بۆ کۆی هاوڵاتیانی دابینبکات.”

ئەو وتانەى جێگری بەڕێوەبەری تەندروستى سلێماتى دواى ئەوە دێت پێشتر وەزارەتى تەندروستى نرخی مانەوەى توشبوانى کۆرۆناى لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بلاِوکردەوە کە نرخەکان لە نێوان 500 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بوو ئەوەش ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا