پۆڵه‌تیك پرێس:
جارێكی دیكه وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاده‌گه‌یه‌ننه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له وڵاته‌كانیان.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له بڕیارێكی نوێ‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌به‌رلین و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له‌و وڵاته.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵاوبونه زۆره‌وه‌یه كه له‌یانه شه‌وانه‌كانی به‌رلین و شاره گه‌وره‌كانی دیكه دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی مه‌ترسی گه‌وره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاوكات له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و وڵاته، كه‌رتی ئابووریی ئه‌ڵمانیا زیانی زۆری پێگه‌یشت، چونكه یانه شه‌وانه‌كان یه‌كێكن له كۆڵه‌كه‌كانی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ ئه‌و وڵاته.
هاوكات قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ئه‌ڵمانیا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه و شه‌وان له‌كاتژمێر 10 ده‌ستپێده‌كات بۆ كاتژمێر 6ی به‌یانی، هاوكات ته‌نیا ڕێگه به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی ده‌درێت.