نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

ئەم بابەتە 222 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 47 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە رۆژانی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێت بۆ زیاتر لە 53 دۆلار بەرزبووەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رادەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک