دۆنالد تڕەمپ؛ من باشم

ئەم بابەتە 97 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس؛

دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند دۆخی تەندروستی باشە.

هاوکات، د. شۆن کۆنلی، پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی، لەسەر دۆخی تەندروستی سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتوویەتی، تڕەمپ پێویستی بە هەناسەدانی دەستکرد نییە.

بە وتەی کۆنلی، دۆناڵد تڕەمپ لە ئێستادا دەستی کردووە بەوەرگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی “رمیدیسیڤەر”

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە گەیشتە نەخۆشخانەی نیشتمانی (واڵتەر ڕید) لە ماریلاند کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕێکاری خۆ پارێزی بەرامبەر دەگیرێتە بەر تا تێپەڕاندنی یەکجارەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە دەمێنێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک