تەندروستی جیهانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتە هەژارەكان دابین دەکات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەی ئاشكرا كردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا دوو ملیار ڤاكسینی كۆرۆنا بەسەر دانیشتوانی وڵاتە هەژارەكاندا دابەش دەكات، بە جۆرێك لە %20 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە ڤاكسینەكە وەردەگرن.

كیت ئۆبراین، لێپرسراوی ڤاكسین لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەست بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات ئەویش لە چوارچێوەی بەرنامەی ( فاو كۆڤاكس ) كە رێكخراوەكە بۆ دابەشكردنی دوو ملیار ڤاكسین بەسەر لە %20 ی دانیشتوانی جیهان ئامادەییكردووە و رێككەوتنی لەسەر كراوە.

كیت ئۆبراین، دەڵێت: دابەشكردنی ڤاكسینەكە لەنێوان كۆتایی كانوونی دووەم و نیوەی مانگی شوباتی ساڵی 2021 دەست پێدەكات.

لێپرسراوی ڤاكسین لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە كە كوتان كاریگەر نەبێت بەرامبەر بەو دوو ڤایرۆسە كپكراوەی كە هەیە بەتایبەت لە بەریتانیا و ئەفریقای باشوور دا.

بڕیاری دابەشكردنی ڤاكسینەكە لە كاتێكدایە، بەشێك لە وڵاتە جیهانییەكان وەك كەنەدا، ئەمریكا ، بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا ماوەیەكە دەستیان بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا