چۆن بەرپرسانی هەرێم فێڵیان لە کۆمپانیایەکی کەنەدی کردووە؟ 

 

پۆڵەتیک پرێس

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لەکاتێکدا جەنگی عێراق گەیشتبووە لوتکە، کەنەدا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥دا نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکابوو بە رێژی ١٢٪ سودی بینی، لەکاتێکدا بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا دوو هێندەی ئەو بڕەی ئەوان زیانیان بەرکەوت.

سەرەڕای بوونی چەندان مەترسی لە عێراقدا واینەکرد کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان روونەکەنە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرگاکانیان بۆ کۆمپانیا بیانییەکانی بواری وزە کردەوە.

لەبەغدا سەرەڕای ئەوەی چەند جار هەوڵ دراوە پرۆژەکان بە کەموکورتییەوە تەواوبکرێن، بەڵام بەهۆی بوونی حکومەتێکی بیرۆکرات و پەرلەمانێکی سەربەخۆ پرۆژەکان لەسەر رێچکەی خۆیان تەواوبوون، لەبەرامبەردا لە هەرێمی کوردستاندا ئەگەر بتەوێت رێککەوتنێک واژۆبکەیت و بەرپرسێکی بارزانی هاوبەشیت بکات بۆ دۆزینەوە یان (سودوەرگرتن) لە سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکە، ئەوا دەتوانیت بەسەر سەرجەم بەربەست و رێگرییە یاساییەکاندا سەرکەویت، لەبەر ئەوەی بارزانییەکان یاسایان لەبەردەستدایە، ئەوەش وادەکات وەبەرهێنان لە هەرێمدا جێگەی مەترسی بێت.

 

ئەگەر بەرپرسێکی بارزانی هاوبەشیت بکات دەتوانیت بەسەر سەرجەم بەربەست و رێگرییە یاساییەکاندا سەرکەویت

 

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێم و بەغدا لەلایەک و بەهۆی خراپی بەڕێوەبردن گەشبینی هەڵە، کە پێیان وابوو نرخی نەوت بەردەوام بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئێستا پارەی زیاتر خەرجدەکەن لەوەی بەدەستی دەهێننەوە.

 

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پارەی زیاتر خەرجدەکەن لەوەی بەدەستی دەهێننەوە

 

لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی حکومەتی هەرێمی کوردستان توشی چەندین کێشەی دارایی بووەوە و موچە لە کاتی خۆیدا دابەشنەکرا و بەهۆی ئەوەی بارزانییەکان دەستیان بەسەر دادگاکاندا گرتبوو وایکرد بە پەیمانەکانیانەوە پەیوەست نەبن و ئەوەش چەندین دۆسییەی سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانەوە تۆمارکرا.

کۆمپانیای دانا گاز و چەند هاوبەشێکی لە دادگای فیدڕاڵی لە واشنتۆن سکاڵایەکیان تۆمارکرد، تاوەکو دەستبەسەر موڵکوماڵ و سامانی حکومەتی هەرێم و بارزانییەکان لە ئەمریکادا بگیرێت، هاوکات کۆمپانیایی نەوتی مانگی سوری ئیمارات کە خاوەندارێتی بەشێکی کەم لە دانا گاز دەکەن، لە دادگایەکی لەندەن سکاڵایان تۆمارکرد و داوایی ١١ ملیار دۆلاریان دەکرد وەک قەرەبوو لە بەرامبەر دواکەوتنی شایستە داراییەکانیاندا.

 

کۆمپانیای دانا گاز لە دادگای فیدڕاڵی لە واشنتۆن سکاڵایەکی تۆمارکرد، تا دەستبەسەر موڵکوماڵی حکومەتی هەرێم و بارزانییەکان لە ئەمریکادا بگیرێت

 

گەندەڵییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرن، هەر لەوبارەوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا کۆمپانیایی ئۆرێکسی نەوتی کەنەدی بڕیاریدا وەکو بەشێک لە پرۆگرامێکی هاوکاری کۆمەڵایەتی بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار وەکو کارێکی خێرخوازی ببەخشێت بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان لە هەولێر لە رێگەی رێکخراوی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستانەوە، کە لەلایەن کەسێکی نزیک لە بەرپرسێکی پارتییەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

لەراپۆرتی ساڵی ٢٠١٤ی کۆمپانیایی ئۆرێکسی نەوتیدا ئەوە هاتووە، “نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان کە لە شاری هەولێردا دروستدەکرێت، نەخۆشخانەیەکی تایبەتە و هاوشێوەی نییە لە عێراقدا”، لە راپۆرتەکەی ساڵی ٢٠١٤شدا ئەوەش هاتووە، “نەخۆشخانەکە بۆ خزمەتی بەشێکی زۆر لە منداڵان و خێزانەکانیان بەردەستدەبێت تاوەکو بتوانن ئەو چارەسەر و نەشتەرگەریانە ئەنجامبدەن و بەردەستببێت کە پێویستیانە.”

بەڵام ئەمڕۆ ئەو نەخۆشخانەییەی وەکو کارێکی خێرخوازی دروستکرا ئێستا بووە بە نەخۆشخانەیەکی تایبەت، کە لەلایەن کوڕی بەرپرسێکی پارتییەوە خاوەندارێتی دەکرێت و لە ئێستادا هەر نەخۆشێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە دوو هەزار دۆلاری لێوەردەگیرێت بۆ هەر شەوێک مانەوە لەو نەخۆشخانەیەدا.

 

ئەو نەخۆشخانەیەیی وەک کارێکی خێرخوازی دروستکرا ئێستا بووە بە نەخۆشخانەیەکی تایبەت، کە لەلایەن کوڕی بەرپرسێکی پارتییەوە خاوەندارێتی دەکرێت

 

کۆمپانیای دیلۆیتیش لەکاتی وردبینی بۆ دامەزراوەکەدا چەند کێشەیەکی دۆزییەوە، کە لە ئەگەری دیارنەمانی 54.4 ملیۆندا دۆسییەکە دەسەلمێنرێت، هەر لەوبارەوە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کوردستان سکاڵایەکی ئامادەکردووە لەبەرامبەر ساختەکاری و بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ سودی تایبەتی و چەند چالاکوانێکی هەرێم لە ئێستادا داوادەکەن نەخۆشخانەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ کەرتی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا