پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی حەمەساڵح، دوای ئەوەی پێدانی زەوی بە كوڕێكی وەزیری پێشمەرگە لە سلێمانی ئاشكراكرد، پەیامێكیشی بۆ میدیای پارتی نارد و دەڵێت، تەنها باسی ئەو زەوییەی سلێمانی مەكەن.
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی بەناوی “بۆ میدیا و پەیجی پارتی” بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “زەوییەكەی سلێمانی بڵاودەكەنەوە وەك ئەوەی لە هەولێر هیچ نەبێت”.
ئەو پەرلەمانتارە سێ زەویی هەولێری بە نمونە هێناوەتەوە كە براون و بەهاكەیان 600 هێندەی زەویەكەی سلێمانیە، ئەوانیش، “بەرامبەر فڕۆكەخانە 612 دۆنم، كە دەكرێتە ڤێلا و بەهای زەوییەكە یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە، شەش هەزار دۆنم بەناوی یاریگای گۆڵف، كە بەهاكەی 5 ملیار دۆلارە، هەروەها 200 دۆنم لە تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا بەنایاسایی تاپۆكرا و بەهاكەی 521 ملیۆن دۆلارە!”.