ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئۆکراین دەستیان لەکارکێشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئۆکراین کە جێگری وەزیری بەرگرییشی تێدایە، بەھۆی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵییەوە دەستیان لەکارکێشایەوە.

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھەریەکە لە جێگری وەزیری بەرگری و یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرۆکایەتی و جێگری داواکاری گشتیی ئۆکراین دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەست لەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانەی ئۆکراین پەیوەندی بە دۆسێیەکی گەندەڵییەوە ھەیە، کە پێداویستی و خواردەمەنییان بە نرخێکی خەیاڵی بۆ سوپای وڵاتەکەیان کڕیووە.

 

هاوکات دێنیس شمیگال سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین رایگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، فەرمانیکردووە بە دوورخستنەوەی وەزیری گەشەپێدانی شار و ھەرێمەکان لە پۆستەکەی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا