داعش سوپای عێراق دەكاتە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانی شەوی رابردو چەكدارانی داعش لە سنوری داقوقی پارێزگای كەركوك لەرێگەی چاندنی بۆمبەوە لیوایەكی سوپای عێراقیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەربازیان برینداركرد.

رووداوەكە لە گوندی عەلی سەرای سنووری قەزای داقوق، روویداوەو ئەوەش دوای ئەوەی چەكدارانی داعش بۆمبێكی چێندراویان بە لیوای 45ی سوپای عێراقدا تەقاندەوە.

رووداوەكە گیانلەدەستدانی لێنەكەوتوەتەوە، بەڵام هەر چوار بریندارەكە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتنی حكومەتی عێراق بەسەر چەكدارانی داعشدا، بەلام تائێستاش بەبەردەوامی شانەنوستووەكانی ئەو گروپە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی.

هاوكات لە داقوق و ناوچەكانی دیكەی سەر بەكەركوك چەكدارانی داعش سوودیان لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتووە كە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەدا دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا