كەمترین رێژەی هەژاری لەسلێمانی تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ئامارێك، كە رێكخراوی “بوابە العراق للبیانات الرقمیە” بڵاویكردووەتەوە، كەمترین رێژەی هەژاری لەشاری سلێمانی تۆماركراوە، 4.5%.

رێكخراوی “بوابە العراق للبیانات الرقمیە” ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی لەچەند بوارێكی جیاوازدا بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، ٪٢٠ی دانیشتوانی عێراق هەژارن و لەو ژمارەیەش پارێزگای سلێمانی كەمترین رێژەی بەركەوتووە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی تری عێراق.

هاوكات، لەدوای پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەولێر بەڕێژەی 6.7% بە لەی دووەم و پارێزگای كەركوكیش بەڕێژەی 7.6% لەپلەی سێیەمدا دێت، كە كەمترین رێژەی هەژاری تێدایە.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە، هەژارترین ناوچەكانی عێراق، كە بە رێژەی ٪٧٠-٧٧ هەژاریان تێدایە بریتین لە: غەماس لەپارێزگای قادسیە، بەنی هاشم لە پارێزگای میسان و هیلال و نەجمی و وەركا لەپارێزگای میسان، لەكاتێكدا ئەو ناوچانەی كەمترین هەژاریان تێدایە بریتین لەهەڵەبجە و بیارە و ناوەندی سلێمانی، ناوەندی دەربەندیخان، عەینكاوە لە هەولێر و فەلەستین لە بەغدا.

لەئامارەكە ئاماژە بەوەشكراوە، هەژاری بەڕێژەی 13.8% لەناو تەمەنی ١٥ ساڵ بەرەو سەرەوە هەیە، بەڕێژەی 27؟5% لەنێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵدایە، بەڕێژەی 24.5% لەنێوان تەمەنی ١٥ بۆ ١٩دایە، بەڕێژەی 2.9% لەنێوان ٦٠ بۆ ٦٤ ساڵدایە.

باس لەوەشكراوە، قەبارەی ناوەندی خێزانی عێراقی ٦ كەسە بۆ هەر خێزانێك، رێژەی 10.5% خێزانەكان ژن تێیدا سەرۆك خێزانە، هاوكات، 40.5%ی دانیشتوان تەمەنیان خوار ١٥ ساڵە، 54.5% دانیشتوان تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٦٠ ساڵدایە، 5%ی دانیشتوانیش تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا