منداڵێکی عێراقی لەگەڵ لەدایکبوونیدا سێ هەزار دۆلار قەرزارە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی قەیرانی دارایی و قەرزاری عێراقەوە هەر منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەگەڵ لەدایکبوونیدا بڕی سێ هەزار دۆلار قەرزارە.

لەماوەی رابردوودا، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، ئەگەر قەرزەکانی سەر عێراق بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت، هەر منداڵێک لە کاتی لەدایکبوونیدا بڕی سێ هەزار دۆلار قەرزی بەردەکەوێت.

لە بەرامبەردا، نەبیل ئەلمساری ئابوریناس لەبارەی لێدوانەکەی بڕیاردەری لیژنەی داراییەوە، وتارێکی بە ناونیشانی ‘نیشانەی چەواشەکاریەکان’ نووسیووە.

لەوتارەکەیدا باسی لەوەکردووە، “ئەگەر هەر منداڵێکی عێراقی تازە لەدایکبوو سێ هەزار دۆلار قەرزاربێت، ئەوا هەر منداڵێکی ئەمریکی تازە لەدایکبوو شەش هەزار و ٦٢٤ دۆلار قەرزارە.” ئەو ئابوریناسە دەشپرسێت: ئایا ئەمە بەو واتایە دێت ئابوری عێراق لە ئابوری ئەمریکا باشترە؟

نەبیل ئەلمساری ئاماژەی بەوەشکردوە، “نیشاندەرەکانی باری قەرز بەو شێوەیە و بە کۆی قەبارەی قەرز ناپێورێت، کە بڕی قەرزی عێراق نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلارە و بڕی قەرزی ئەمریکا ٢٢ تریلیۆن دۆلارە، بەڵکو لەسەر چەند نیشاندەرێک دامەزراون، لەوانە:

لیستی خزمەتگوزاری قەرز/هەناردەکردن

لیستی قەبارەی قەرز / هەناردەکردن

لیستی قەبارەی قەرز/ کۆی بەرهەمە ناوخۆییەکان

هاوکات، عەلی عەلاق پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندبوو، قەرزە دەرەکییەکانی وڵاتەکە نزیکەی ٢٣ ملیار دۆلارە، هاوکات قەرزی ناوخۆیش نزیکەی ٤٠ تریلیۆن دیناری عێراقییە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا