پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دروستكردنی بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 50٪ ی جێبەجێ كراوە و بە تەواوبوونیشی، دەبێتە گەورەترین بەنداو لە سنووری پارێزگاكە و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان سێیەم گەورەترین بەنداو دەبێت.
عەبدوڵڵا حەمەد گەردی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە، ڕایگەیاند: تێچووی دروستكردنی ئەو بەنداوە 95 ملیار دینارە، بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەشی 512 مەترە، ئێستا 50٪ی كارەكانی تەواو بووە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئەو بەنداوە دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو كۆ بكاتەوە، یەكەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆنكرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستكردنی بەنداودا بەكار دەهێرێت.
عەبدوڵڵا حەمەد گەردی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەنداوی گۆمەسپان بە تەواوبوونی، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی كوردستان و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجا دەبێت.