حكومەتی هەرێم سەنتەری شارەكان لەوەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان بێبەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی سپی بۆ ماڵان دابین نەكردووە و بەو هۆیەوە سەنتەری شارەكان لە وەرگرتنی نەوت بێبەشدەكرێن.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشكردنی نەوت گەیشتووەتە مەڵبەندی چوار و لەچەند قەزا و ناحیەیەكیش نەوت دابەشكراوە، لەئێستاشدا پرۆسەكە بەردەوامە، بەڵام بەخاوی بەڕێوە دەچێت.

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە وتیشی، بڕیاربوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە پشكی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادبكرێت، بەڵام تائێستا هەر قسە بووە و ئەو 50 ملیۆن لیترەش بەتەواوی نەهاتووە، بەپێی ئەو رێژەیەی دەگات نەوت دابەشدەكرێت.

كەریم عەلی باسی لەوەشكرد، داوایان لە حكومەتی هەرێمیش كردووە بڕە نەوتێك دابینبكات، چونكەی ئەوەی حكومەتی عێراق دەینێرێت بەشی لەسەدا پێنجی هاووڵاتیان ناكات، حكومەتی هەرێمیش هیچ بڕە نەوتێكی دابیننەكردوە، بەو هۆیەوە چاوەڕوان ناكرێت تەواوی سەنتەری شارەكانیش نەوت وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی نووسراوی ژمارە (1433) لە بەرواری 10ی شوباتی ئەمساڵ تێیدا وەزیری نەوت و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی ڕەزامەندیانداوە لەسەر دابەشكردنی 50 ملیون دیكەی لیتر نەوتی سپی وەك بەشی دووەم بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین، پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە و دهۆك، بەڵام تائێستا ئەوبڕە نەنێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا