داوا دەکرێت کەیسی ئەنفال بەنێودەوڵەتی بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاقانەیەکی ئەنفال داوا دەکات کەیسی ئەنفال لەرێگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە نێودەوڵەتی بکرێت.

حەسەن عەلی فەرەجی تەمەن 52 ساڵ کە یەکێکە لە تاقانەکانی ئەنفال بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، یەکێکم لە تاقانەکانی ئەنفالی کوردستان و ئەندامی داکۆکیم لە پرسی ئەنفال، داواکاری ئێمە هەمیشە ئەوەبووە پرسی ئەنفال بەنێودەوڵەتی بکرێت.

هاوکات، داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد، ببێتە پردی پەیوەندی لەنێوان کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و حکومەتی عێراق.

ئەمڕۆ 35 ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەنفالی کوردانی باشوور لەسەر دەستی ڕژێمی بەعش کە تێیدا 182 هاوڵاتی بێتاوان کۆمەڵکوژکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا