پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی کەرکوک ڕایگەیاند، خشتەیەکیان بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتیان ئامادەکردووە و بەپێی ئەو خشتەیە دەتوانن مامەڵەی پاسپۆرت لە کەرکوک ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەپێی خشتەکە شار و شارۆچکە و ناحیەکانی سەر بە پاریزگای کەرکوک و بەشێک لەو شوێنانەش کە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن و پاسپۆرتەکانیان خراونەتە سەر کەرکوک، کاتی سەردانیکردنیان جیاکراوەتەوە و بەسەر ڕۆژەکانی هەفتەدا دابەشکراون.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانی یەکشەممە بۆ دانیشتوانی ئازادی، ڕەحیم ئاوا، داقوق و شوان دانراوە، ڕۆژانی دووشەممە بۆ دانیشتوانی خورماتوو، تازە، ئامرلی و سلێمان بەگ دانراوە.
ڕوونیکردەوە، ڕۆژانی چوارشەممە بۆ دانیشتوانی سنوری دوبز، ڕەشاد، قەرەحەسەن، ریاز و قۆرییە دانراوە، ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ دانیشتوانی زاب، عەباسی، عەدالە، مقداد و قودس دانراوە.