بافڵ تاڵەبانی هاوكاری كردنەوەی نەخۆشخانەی ئاسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی رۆژی سێشەممە، نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بەتووشبووانی كۆرۆنا دەكرێتەوە و مووچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەش لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی دابین دەكرێت لەپێناو خزمەتی خەڵك و كەمكردنەوەی توشبوانی كۆرۆنا.

د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەو ( نەخۆشخانەكانی شۆڕش) رایگەیاند: بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سبەی سێشەممە، نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا دەكرێتەوە.

راشیگەیاند: مووچەی پزیشك وكارمەندانی نەخۆشخانەكە لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی دابین دەكرێت لەپێناو خزمەتی خەڵك و كەمكردنەوەی توشبوانی كۆرۆنا.

نەخۆشخانەی ئاسا سەر بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگەیەو بە پشتیوانی یەكێتی و خێرخوازان جارێكی تر دەخرێتە خزمەتی خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا