وەزارەتی کارەبای عێراق: پڕۆژەی گۆڕینی کارەبا بۆ پێوەری زیرەک دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی کارەبا بۆ پێوەری زیرەک دەستپێدەکات و لەسەرەتادا لە 10 ناوچەدا دادەنرێت.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” دوای ڕێنماییەکانی حکومەت و سەرۆک وەزیران لەسەر پێویستی گۆڕینی شێوازی پێدانی کارەبا بۆ پێوەری زیرەک وەک چۆن لە جیهاندا بەکاردەهێندرێت، وەزارەتەکەمان پێداچوونەوەی بە ئەزموونی وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی کوردستان کرد و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا لە 10 ناوچەدا ئەو پێوەرانە دابندرێت و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، چوار ناوچە لەو 10 ناوچەیەی هەڵبژێردراون دەکەونە بەغداد و شەش ناوچەی دیکەشیان دەکەونە پارێزگاکانی دیکەوە و لە سالی داهاتوودا بەدیاریکراوی ئەو ناوچانە ڕادەگەیەنن.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی گۆڕانکاری لە پێوەرەکاندا، سەرەتا پێویستی بە دانانی پێوەرە زیرەکەکان و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردن و کەمکردنەوەی زیانەکان و زۆرترین سەرچاوەی کۆکردنەوە دەبێت.

جەختیکردەوە، سوودەکانی گۆڕینی پێوەری کارەبا بریتیین لە، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری، کەمکردنەوەی بەکاربردنی کارەبا و بارگرانی سەرشانی هاوڵاتییان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا