كەمئەندامان داوا لەخێرخوازان دەكەن پێداویستی جەژنیان بۆ دابین بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خێمە هەڵدەدەن و دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان كرد، بەمەبەستی دابینكردنی قوتی جەژن.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بارودۆخی كەمئەندامان ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت، لەكوردستان بەهۆی كەمترین موچە و بێبەشبونی كەمئەندامان لەسەرجەم خزمەتگوزارییەكان نیشتیمان بۆتە دۆزەخ بۆ ئەو توێژە”.

وتیشی “ئێستا كە چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ جەژنی قوربان بە سەدان خێزان رویان لێناوین و داوای پەیداكردنی نانی جەژن بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵایان دەكەن، بەوهۆیەوە لە ئەمڕۆ و ە كەمپینێك رادەگەیەنن بۆ هاوكاریكردنی ئەو خێزانانە، دوای پشتیوانی پارێزگار و بەرپرسانی شارەكە دەكەن”.

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان جەختیكردەوە لەو هەڵوێستەیان بەردەوام دەبن تا پارێزگاری سلێمانی بەڵێنیان پێدەدا لەگەڵ خێرخوازان و كۆمپانیاكان ئاوڕێك لە كەمئەندامان دەداتەوە، ئەگەرنا لەسەر ئەو شەقامە دەمێننەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک