ئیسرائیل وەڵامی ئیران دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت بەئامانجگرتنی کەشتییە ئیسرائیلییەکەوە بووە و وتی: ئاشکرایە کە ئەوە کاری ئێران بووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەری “والا”ی ئیسرائیلی، چەند بەرپرسێکی ئەمنی باسیان لەوەکردووە، هێرشی کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە کەنداو لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئەو ماڵپەرە ئیسرائیلییە، دەزگا ئەمنییە ئیسرائیلییەکان بەمدواییانە دەستیان بە چەند پەیامێک گەیشتووە لەبارەی ئەو گرژیانەی لەناو یەکە ئەمنییە ئێرانییەکاندا دروست بووە بەتایبەت لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و موحسین فەخریزادە.

ئەوەش هاتووە، چەند هەوڵێکی تۆڵەئامێز دراوە لەلایەن ئێرانەوە بەڵام دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی توانیویەتی پوچەڵیان بکاتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، تاران پلان دادەنێت بۆ هێرشی زیاتر.

ئێوارەی یەکشەممە، ئەڤیڤ کۆچاڤی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، سوپای ئیسرائیل دژی هەموو هەڕەشە نزیک و دوورمەوداکان کاردەکات و لەڕێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییە جۆریانەی کە دەستەی هەواڵگری پێشکەشی دەکات رووبەڕوویان دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا