وەزیری خوێندنی باڵا: بڕی 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی تەرخان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەڕێم تورخاب دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، د. ئارام محمد قادر  وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە کوردستان و بایەخدان بە توێژەرانى زانکۆکانى کوردستان، بە پشتیوانى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران بڕیارماندا بە تەرخانکردنى بڕى یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و ئەو توێژینەوانەى دەچنە بوارى خزمەتکردن بە کێشەو بابەتە گرنگەکانى پەیوەست بە کۆمەڵگە.

هاوکات ئەمڕۆ ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى زانکۆى کۆیە بەڕێوەچوو،  (د. محمد حسیب) لە شوێنى (د. وەلى محمود) وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى کۆیە دەستبەکاربوو.

ڕێوڕەسمەکە بەئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى کۆیەو یەکە ئیدارییەکانى سنورەکە بەڕێوەچو، لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارەکانى سەرۆکى پێشوى زانکۆى بەرزنرخاند بۆ خزمەتکردنى زانکۆ و پەرەپێدانى کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و کۆیە، بۆ ئەمەش داواى لە ستافى زانکۆى کۆیە کرد بە هەمان روحیەت پاڵپشتى سەرۆکى نوێى زانکۆ بن بۆ پێشخستنى ئاستى زانکۆى کۆیە.

وتیشى، بەرهەم و کارە زانستییەکانى زانکۆى کۆیە، جێگەى شانازى هەمومانە، داواتان لێدەکەم ناو و ناوبانگى ئەم زانکۆیەو پێشکەوتنەکانى ئەم زانکۆیە باشى بپارێزن و ئێمەش لە وەزارەتەوە هاوکارى سەرەکیتان دەبین بۆ درەوشانەوەى زیاترى زانکۆى کۆیە لەسەر نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا