سەلاحەدین دەمیرتاش لەوەڵامی ئەردۆغاندا: نەك خۆم ناتوانن چاكەتەكەشم هەڵبواسن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنەوە وەڵامی ئەردۆغان و لایەنگرانی دایەوە كە داوای لەسێدارەدانیان دەكرد و رایگەیاند، نەك خۆی بەڵكو ناتوانن چاكەتەكەشی هەڵبواسن.

دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لە تویتەرەوە پەیامێكی ئاڕاستەی ئەردۆغان و لایەنگرانی كردووە و نووسیویەتی، پیرە‎ پاشا لە باڵكۆنی كۆشكە گرانبەهاكەیەوە درێژە بە بوختان و هەڕەشە و سوكایەتییەكانی دەدات كە سەرخۆش و مەستە بە سەركەوتنێكی ساختە و درۆینە و گروپێكی ماستاوچیش كە سەرگەرمی چێژ و درۆن لە بەردەمیدا وەستاون پێكەوە هاواردەكەن و داوای لەسێدارەدان دەكەن.

دەربارەی هاواری لایەنگرانی ئەردۆغان كە داوای لەسێدارەدانی دەمیرتاش دەكەن دەڵێت، ئەم داوایە لە فەرەنسای كۆندا نەكراوە، بەڵكو لە شاری ئەنقەرە و لە ساڵی 2023 كراوە، بەڵام با ئەوە بزانن كە نەك خۆی، بەڵكو ناتوانن تەنانەت چاكەتەكەشی هەڵبواسن.

دەمیرتاش لە كۆتایی تویتەكەیدا دەڵێت، ‎ئەو نەوەی فەرماندەی گەورەی كورد سەلاحەدینی ئەیوبییە كە ئازادكەری قودسە و بەڵێندەدات كە رۆژی هات، دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموویان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا