پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 8 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و هەروەها زیادبوونی خواست، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.