پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی ئەو حزبە دەكات و رایدەگەیەنێت، لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان.
لە پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی(48)ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كراوە هاتووە، بە بۆنەی (48) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان و، داكۆكیكردن لە مافەكانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و، پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.