ماكرۆن لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پاش سەردانی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا دەگاتە بەغداو لەگەڵ بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی نێو لایەنە سیاسیەكانی عیراق كۆدەبیتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئەمڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ هاوسەرۆکی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

لەدوای ریفراندۆمی ئەیلولی 2017 هەولێر (پایتەختی هەرێمی كوردستان) وەك سەنتەری بڕیاردان سەنگایی خۆی لەدەستداوە یان لانیكەم زۆر لاواز بووە! نەك وەفدی وڵاتان زۆر كەم روو لەهەرێم دەكەن، بگرە لایەنە سیاسیەكان بەیەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیشەوە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق و وەفدە بیانییەكان لەهەولێر ناكەن، ئەمەش بەڵگەی لاوازبوون و خراپبونی دۆخی حكومڕانیی و خراپی نێوماڵی كوردستان و نیگەرانیانە لە ڕەفتارەکانی پارتی بەگشتی و حکومەتی هەرێمە بەتایبەتی.

بە ڕای چاودێرانی سیاسی، سەردانەکەی ماکرۆن جگە لەبەرژەوەندی ستراتیژی فەرەنساو گەڕانەوەی بۆ ناوچەکە، ئەم سەردانە هەوڵێکیشە بۆ ئاشتەوایی و نێوەندگیری، لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عیراق بە گشتی و یەکێتی و پارتی بە تایبەتی.

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، ئەمڕۆ  بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی کۆماری لەبەغداد پێشوازی لەئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەکات، لەو دیدارەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێنە ڕوو، کە تیایدا سەرۆکی عیراق و سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەرووی سیاسی و ئابوریەوە.

پەیوەست بە سەردان و کۆبوونەوەکانی ماکرۆن لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەهەواڵەکانی دواترماندا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا