لە هەولێر ئامادەكاری پێشوەختە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكی مەترسیدار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگادا، لەبارەی “تای خوێن بەربوون” كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە، هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەكراوە، بەڵام لەو ماوەیەدا لە چەند شارێكی عێراق چەند حاڵەتێك تۆمار كراوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكەش چەند بڕیارێك دەركران.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی پارێزگا، كە بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە ئامادەكاریەكانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئەنجامدرا، لەبارەی (تای خوێن بەربوون) (الحمی النزفیە) كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و لەڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و هەندێكجار لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ، هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەكراوە، بەڵام لەو ماوەیەدا لە چەند شارێكی عێراق چەند حاڵەتێك تۆمار كراون و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشهاتووە، لەپێناو كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكە و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و رێگەگرتن لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی “تای خوێنبەربوون”، كۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:

یەكەم/ بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەی كوشتارگەكان بەبێ پشكنینی ڤێتەرنەری سەرببڕدرێت لەبەردەم دوكان و شەقامەكان، ئەركی قائیمقام، بەڕێوەبەری ناحییە، شارەوانی، لیژنەكانی تەندروستی و بازاڕە رێگری لەو كارە بكەن، هەركەس و لایەنێك سەرپێچی بكات رێكاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

دووەم/ بەهاوكاری یەكە كارگێڕیەكان دەستبكرێت بە هەڵمەتی شوشتن و رشاندنی ئاژەڵی خۆماڵی.

سێیەم/ لەلایەن هۆبەكانی ڤێتەرنەری و موختاری گوندەكان، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی خاوەنی ئاژەڵ و كاری ئاژەڵداری دەكەن، ئاگاداربكرێنەوە لە رشاندنی ئاژەڵەكانیان بە دەرمانی دژە (قرنە).

چوارەم/ رشاندنی گۆڕەپان (مەیدان)ی ئاژەڵان بەگشتی.

پێنجەم/ خاوەنی كێڵگەكان و بازرگانانی ئاژەڵان، دەبێت لەسەر ئەركی خۆیان پابەندبن بە رشاندنی ئاژەڵەكانیان بەسەرپەرشتی ڤێتەرنەری.

شەشەم/ دەبێت باخچەكانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەژێر سەرپەرشتی ڤێتەرنەری هەموو ئاژەڵەكانیان بشۆن و بڕشێنن.

حەوتەم/ هاتنی ئاژەڵ و گۆشت لەدەرەوەی شاری هەولێر بەبێ پشكنینی ڤێتەرنەری و پزیشكی، بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا