تاڵیبان دژی داعش دەجەنگێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کردووە لە کابوڵی پایتەخت و شاری نەنکەرهار دژی رێکخراوی چەکداری داعش.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئەفغانستان، لەدوای ئەوەی چەکدارانی داعش چەند هێرشێکیان لە کابوڵ و نەنکەرهار دژی تاڵیبان ئەنجامدا، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد دژی ئەو رێکخراوە چەکدارییە.

لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەفغانستان تاڵیبان پەیماندا دژی تیرۆر بوەستێتەوە، هەرچەندە دوێنێ سێشەممە، جەنەراڵ مارک میلی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا باسی لەوەکرد، “تاڵیبان هێشتا پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە نەپچڕاندووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا