بەڵگەنامەیەك: بن لادن رێگەی نەداوە قاعیدە بایدن تیرۆر بكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نامەیەکی نهێنی ئاشکرای دەکات، سەرۆکی پێشوی ڕێکخراوی قاعیدە پیلانی کوشتنی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکای هەبووەو رێگەی نەداوە بایدن تیرۆر بکەن.

نامەیەکی نهێنی ئاشکرای دەکات، ئوسامە بن لادن سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە، پیلانی کوشتنی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکای داڕشتووە لە ساڵی ٢٠١٠دا، لە هەمان کاتدا داوای کردووە کە جێگرەوەکەی جۆ بایدن کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە نەکوژرێت.

میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئوسامە بن لادن داوای کردووە جۆ بایدن تیرۆر نەکرێت. نامە نهێنیەکە دەری دەخات، ئەو بڕیارەی بن لادن لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بایدن دەبێتە سەرۆکێکی بێ کێشەی ئەمریکا، سود بە گروپە تیرۆرستیەکان دەگەیەنێت، لەسەرو هەمووشیانەوە، ڕێکخراوی قاعیدەو بزوتنەوەی تاڵیبان.

بن لادن دەیویست، ئەمریکا زیاتر بەرەو قەیران ببات، بۆ ئەوەی ئەو ڕێکخاراوانە زیاتر بەرەو پێش بچن.

لە بەڵگەنامە نهێنیەکەدا هاتووە، بن لادن خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی دوو گروپی تیرۆرستی نیشانداوە، یەکێکیان لە پاکستان ئەویتر لە ئەفغانستان، کە ئەرکیان پیلانی هێرشکردنە سەر باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا بووە لەگەڵ بەڕێوبەری ناوەندی هەواڵگری پێشوو سی ئای ئەی دەیڤد پاتریۆس، لە کاتی سەردان کردنی ناوچەکە.

هەرچەندە بەڵگەنامە نهێنیەکە لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاو کرایەوە، بەڵام ڕۆژنامەکە جارێکیتر بڵاویکردەوە، بۆ تیشک خستنە سەرکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بارو دۆخی ئێستای ئەفغانستان و گەڕانەوەی تاڵیبان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا