روونكردنەوەی حكومەت دەربارەی هەوڵی كودەتا لە ئوردن

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكوەزیرانی ئوردن زڕ برایەكی شای ئوردن تۆمەتبار دەكات بە هەوڵدان بۆ پیلانگێڕی دژی شانشینی یەكگرتووی ئوردن و رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ئوردن شكستیانهێناوە و بارودۆخ لە ژێر كۆنترۆڵدایە .

ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆكوەزیرانی ئوردن ڕۆژی یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان، لە ڕێگەی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و بە هاوبەشیی هێزە چەكدارەكانی ئوردن و دەزگا هەواڵگرییەكان، بەدواداچوونیان كرد بۆ چالاكی و جوڵەی شازادە حەمزە حوسێن، شەرەف حوسێن كوڕی زیاد و باسم ئیبراهیم و ژمارەیەك كەسی دیكە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن تەئكیدی كردەوە كەدەزگا ئەمنییەكان چاودێری كەسێكیان كردووە كە پەیوەندی بە لایەنی دەرەكی لەگەڵ هاوسەری شازادە حەمزە هەبووە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ دەست بەجێ‌ چوونە دەرەوەی لە ئوردن بۆ وڵاتێكی دیكە.

جێگری سەرۆكوەزیرانی ئوردن باسی لەوەشكرد، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و لەم قۆناغەدا وردەكارییەكان ئاشكرا دەكەن سەبارەت بەبوونی پەیوەندی دامەزراو لەگەڵ لایەنی سێیەمدا كە وردەكارییەكان بەشێوەیەكی ڕوون و شەفاف بڵاودەكرێتەوە لەكاتی تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكەدا .

رونیكردەوە، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ حەمزە بن حوسێن و ئەو كەسانە دەكرێت كە دەستگیر كراون.

رۆژی شەممە شازادە حەمزە كوڕی حوسێن و 20 كەسی دیكە لە ئوردن بە گومانی پلاندانان بۆ لابردنی شا عەبدوڵڵا و ئەندامدانی كودەتا دەستگیركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا