پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دواین دیبه‌یتی خۆیدا له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره دیموكراته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌واده‌ی ئاماده‌بوونی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا دواین دیبه‌یتی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی دیموكراته‌كان و جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ له‌و دیبه‌یته‌دا وتی “لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادەدەبێت، ئێستا کۆمپانیاکانی مۆدێرنا، جۆنسن ئەند جۆنسن، فایزەر و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ئەوروپی بەرەوپێشچوونی باشیان بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ده‌ستهێناوه”.
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان ڕه‌خنه‌ی توندی له تره‌مپ گرت له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها بایدن به‌رپرسیارێتی مردنی ئه‌و 221 هه‌زار تووشبووه‌ی كۆرۆنای خسته ئه‌ستۆی تره‌مپ.
له‌وه‌ڵامدا تره‌مپ گوتی، “هه‌ڵه‌كه به‌هۆی ئه‌نتۆنی فاوچیه‌وه بوو، ئه‌و گوتی ماسكیش نه‌به‌ستین ئاساییه، چونكه كۆرۆنا زوو كۆتایدێت”.