سێ‌ ژنی كورد كاندیدن بۆ پەرلەمانی فینلەندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی یەك شەممە هەڵبژاردنی فینلەندا بەڕێوەبچێت، لەكۆی دوو هەزار و 24 كاندید لە 11 ناوەندی هەڵبژاردن سێ ژنی كورد كاندیدن بۆ بوون بە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

شیرین نامیق، تەمەن 40 ساڵ و لەدایكبووی شاری كەركووكە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە راگەیاندن، وەك ژینگە پارێز و دیپلۆماتكاری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەنگاریا كاریكردووە، ئێستا بە ژمارەی 12 كاندیدی پارتی سەوزە.
گەشاو بیبانی لەدایكبووی ساڵی1987ی شاری كەركوكە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا بەشدار بووە، ئێستا بە ژمارە 90 كاندیدی پارتی چەپەكانە.

شەیدا سوهرابیش یەكێكی تر لە كاندیدە كوردەكانی پەرلەمانی فیلەندایە و تەمەنی 32 ساڵە، لە سەرپێلی زەهاو لەدایكبووە، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە زانستە سیاسییەكان و جێگری ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی هێڵسنكییە، ئێستا بە ژمارە 150 كاندیدی هاوپەیمانیی نیشتمانیی فینلەندایە.

بەپێی ئامارەكان، نزیكەی 20 هەزار كورد لە فینلەند دەژین، نزیكەی هەشت هەزار كوردیش مافی دەنگدانیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا