ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به‌ر له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ماڵ ده‌رچوو بوو بەمردوویی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به‌ر له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ماڵ ده‌رچوو بوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌، له‌ لایه‌ن تیمەکانی ژینگە پارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی نیسانی 2024 تیمەکانی ژینگە پارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، ته‌رمی فارووق یابه‌ عه‌بدوڵڵا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیرییان له‌ هه‌ولێر دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رچوو بوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌.

له‌وه‌ته‌ی هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رچوو بوو، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌رگریی شارستانیان ئاگا‌دار کردووەتەوە و تیمه‌كانی ئه‌و به‌رگرییه و تیمەکانی ژینگە پارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو  به‌رده‌وام به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا