پۆڵه‌تیك پرێس:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌كانی به‌رامبه‌ر توركیا توندتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا كه به ئیداره‌یه‌كی میانڕه‌و به‌رامبه‌ر توركیا ناسراوه.
هه‌رچه‌نده كه‌متر له‌دوو مانگ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا كۆشكی سپی جێبهێڵن، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی توركیا ده‌كات.
پۆمپیۆ له‌نوێترین لێدوانی‌دا توركیای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی پابه‌ندی بنه‌ماكانی كاركردنی ڕێكخراوی ناتۆ نه‌بووه، هاوكات به‌رده‌وامه له‌كاری دوژمنكارانه له لیبیا و سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، كڕینی ئێس-400 دیارییه‌كی ناتۆ بوو كه توركیا پێشكه‌شی ڕووسیای كرد.
ئێستا ئه‌نقه‌ره كه‌وتووه‌ته نێوان دوو ئه‌گه‌ری سه‌خته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ری سزادانیه‌تی له‌لایه‌ن ئیداره كاتییه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، ئه‌گه‌ری دووه‌میش سزادانیه‌تی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
پۆمپیۆ ده‌یه‌وێت كۆده‌نگییه‌ك دژی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه دروستبكات، بۆنمونه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا پۆمپیۆ وتی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانوێل ماكرۆن زۆرترین كات باسیان له‌هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارییه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه كردووه.