پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سێ ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی بەرپرسی حەشدی شەعبی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرانەئامانج.
کوژرانی ئەم دوو بەرپرسە شیعەیە کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانیشی لێکەوتەوە و ئێران تا ئێستاش بەردەوامە لە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا.
ڕۆژی دووشەممەش لەناوچەی سەوزی بەغدا و بەدیاریکراویش لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێوشوێنی چڕی ئەمنی گیرانەبەر وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.