كونسوڵخانەی بەریتانیا لەسەر هێرشەكەی هەولێر هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئیدانەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی كرد و جەختدەكاتەوە، كە پاڵپشتییەكان بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێڕشەكەی شەوی ڕابردووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری كردو ڕایگەیاند، پێویستە ئەم هەڕەشانە بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بوەستێندرێت.

دووپاتیشی كردەوە، پاڵپشتیەكانی حكومەتەكەیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت تا كۆتایی هاتنی هەڕەشەكان بۆ تا هەتایە.

شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر بنكەكانی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە وەڵامدرایەوە بێ‌ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێ‌ بكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا