عوسمان حاجی مه‌حمود هۆشداری ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم

پۆڵه‌تیك پرێس:
لەمیانی بەڕێوەچوونی یادێك بۆ قادری حاجی عەلی، سەركردەی دیار و یەكێك دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، “وڵات بەم جۆرە لەعەقڵییەتی حكومرانی بەڕێوە ناچێت، بۆیه‌ تا هەناسەیەكی تێدا ماوە چاكی بكەن”.

عوسمانی حاجی مەحمود، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و یاده‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی “عه‌قڵیه‌تی ئیدارەدانەی ده‌سه‌ڵاتداران، ئەمڕۆ هاووڵاتیانی خستووه‌تە بەدردەم دۆخێكی نادیار و پڕ لەنەهامەتییەوە”.

وتیشی:”ئێمە ئەمرۆ لێرەوە لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ نیشتمان و هاوڵاتیان بەپێویستی دەزانین و جەخت دەكەینەوە، پێویستە ئاوڕ لەڕابردوو بدرێتەوە بۆ ئەوەی ئایندە دیارو رونتر بێت و پێویستە دەسەڵاتدارانی كوردستان دوربكەونەوە لەئەقڵییەتی غرور و بێباكی گوێنەگرتن و سەپاندنی ئیرادە و گوشاردروستكردن بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان، ئێستا تا هەناسەیەكی تیاماوە و تا درەنگتر نەبووە چاكی بكەن چونكە ئەم عەقڵییەتی حكومرانییە پێویستی بەگۆرانكاری ریشەیی هەیە و پێویستە دەسەڵاتداران بەئیدرادەوە بەرەو رووی ئەم دۆخەوە ببنەوە، لەسەر بنەمای بەهاو پرنسیپە ئەخلاقی و نیشتیمانییەكان بناغەی سیستمێكی هاوچەرخ دابنێن بۆ حكومرانی”.

عوسمان حاجی مه‌حمود له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی لەوەشكرد، “ئەم جۆرە چاوەروانییە بۆ حكومڕانی لەهەرێم وەك تێڕوانینێكی نامو و ئەستەم لێك دەدرێتەوە، بەڵام گرنگە بوترێت چیتر بەم جۆرە حكومرانییە شكست خواردووە وڵات بەڕێوەنابرێت و ناكرێت خەڵك بەپینەو پەڕۆ رازی بكرێت و ئەم بارە خوارەش بەدروشم و تۆمەت راستناكرێتەوە”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “لەحاڵەتی گوێپێنەدان و بەردەوامیدان بەم دۆخەی ئێستا، نیشتمانەكەمان رووبە ڕووی شكست و قەیرانی زیاتر دەبێتەوەو بەشێوەیەكی تر دەبێتە جێگەی ململانێی هێزە سیاسییەكان گەورەكان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا