بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەی هەردوولادا، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و شەهیدبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانی دژەتیرۆر کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا، هەروەها داواکرا هەموولایەک یەکدەنگ و هەڵوێست بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییانەی دەرحەق بە سەروەریی عێراق و هەرێم ئەنجامدەدرێن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتنەکان و چارەسەری دەستوورییانەی کێشەکان کردەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموولایەک پارێزراو بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پشتیوانیی لایەنەکانەوە داوایکرد، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو شارە و خەڵکەکەی بکرێت، بەپارێزگابوونیشی قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا