پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، 77 چه‌كداری تیرۆرستی داعشیان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ده‌ستگیركردوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی چالاكی و به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ، له رۆژی 22ی ته‌مموز تا رۆژی 29ی ته‌مموزی 2021، 77 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر جێبه‌جێكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق، 252 كه‌سی دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 57 كه‌سیش به‌كارهێنان و بازرگانانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شهاتووه، له‌وماوه‌یه‌دا، 57 پارچه مادده‌ی هۆشبه‌رو55 ئامێری به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌زار و 130 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریسال، حه‌وتسه‌د و 90 پارچه حه‌پ و سێ ته‌ن و 56كیلۆ ده‌رمانی قاچاخ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، حه‌وت كه‌سیش له‌سه‌ر زیادكردنی نرخ و سه‌رپێچی رێنماییه‌كان ده‌ستگیركراون.